سیناریۆكانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حکومەتەکەی عادل عه‌بدولمەهدی

07.09.2019
جەماوەر نیوز
د. سه‌نگه‌ر سه‌یدقادر
لە ئێستادا  هێزە سیاسەکانی عێراو جوڵەیان تێکەوتوە و تایی هەڵبژاردنیش وردەوردە بەرز دەبێتەوە و موزایەدەیەی سیاسی لە بازاڕ گەرمی دایە بۆیە حکومەتی عادل عه‌بدولمەهدی بەم شێوەی ئێستای نامێنێتەوە و دوو سیناریۆ هەیە بۆ گۆڕانکاریەکان:
سیناریۆی یەکەم: لە چوار چێوەی بانگێشتکردنی وەزیرەکاندا بۆ پەرلەمان ژمارەیەک لە وەزیرەکان متمانەیان لێ بسەنرێتەوە یان عادل عه‌بدولمەهدی ناچار بکرێت  گۆڕانکاری لە حکومەتدا بکات .
سیناریۆی دووەم: لێسەندنەوەی متمانە لە کۆی حکومەتەکەی عادل عه‌بدولمەهدی و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ .
سیناریۆی سێیەم : بەهۆی فشاری لایەنەکان و نەبونی دەسەڵات و دەستێوەردان لەکاروباری حکومەت لەلایەن حیزبەکانەوە عادل عه‌بدولمەهدی ناچار بکات دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بکات.
- بەپێی زانیاریەکان هەریەکە لە کوتلەی سائیرون بەسەرۆکایەتی سەدر و کوتلەی  نەسر بەسەرۆکایەتی عەبادیبەشێک لەلایەنە سونەکان لەگەڵ سیناریۆی دووەمدان بە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ .
- هەرچی کوتلەی فەتح و ڕەوتی حیکمەیە لەگەڵ  سیناریۆی یەکەمدان بە مانەوەی حکومەت و بەسەرۆکایەتی عادل عه‌بدولمەهدی و گۆڕانکاری لەچەند وەزارەتێکی حکومەتدان ، چونکە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت حەشدی شەعبی بەپێ پارێز بەندی دەهێڵێتەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیلدا و مانەوەی حکومەتی عه‌بدولمەهدی بەم لاوازیەی ئێستای لەبەرژەوەندی کوردە.

- بەرەی سێیەم کورد و دەوڵەتی یاسایە لەگەڵ مانەوەی حکومەتدان. وەک و خۆی بەبێ هیچ گۆڕانکاریەک چونکە  دۆخی ئێستا و مانەوەی حکومەتی عه‌بدولمەهدی  وەک ئێستا لە بەرژەوەندی کوردە .
بۆ دەوڵەتی یاساش(حیزبی دەعوە) گرنگی لەوەدایە بە پشتیوانی ئێران دەیانەوێت جارێکی تر بێنەوە سەر دەسەڵات لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکانەوە و واینیشان بدەن  کە دورکەوتنەوەی ساڵێکی حیزبی دەعوە لەدەسەڵات دۆخی عێراقی خراپتر کردوە، بەڵام ئەوەی کاریگەری یەکلای کەرەوەی دەبێت لەسەر ئاراستەی گۆڕانکاریەکان ئێرانە و هەلوێستی ئێران و ئاراستەکردنیشی پەیوەستە بە ململانێکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێرانەوە.

زۆرترین خوێندراو