به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست ده‌كات

09.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌روارى 9ى ئه‌یلول ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سەردانی مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانی کردو چاوى به‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند که‌وت.
 له‌ دیدار و چاوپێکه‌ونه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسی له‌ دواین گۆڕانکایه‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و به‌گشتى عێراق و کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ڕۆڵى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ به‌شدارى کردنى کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت کرد.
 به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ پێویستی زانى که‌ ئه‌م کابینه‌ نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵى جدى بدات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند تاچیتر هاونیشتیمانیان له‌ چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێنن و وه‌هه‌روه‌ها ڕۆڵى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کودستان بۆ پاڵپشتی کردنى کابینه‌کانى ترى حكومه‌ت و داموده‌زگاکانى ئه‌م کابینه‌ نوێيه‌ى حکومه‌ت به‌ گرنگ وه‌سفکراو پاڵپشتى حزبى بۆحکومه‌ت دووپات کرده‌وه‌.
به‌ڕێز محمه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر کارو چالاکیه‌کانى حزب له‌ سنووره‌که‌و هیواى خواست که‌ هه‌موان کار بکه‌ن بۆ سه‌رخستنى حزب و تا له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاونیشتیمانیان بکرێت.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ک كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر کرد و پاڵپشتیکردنى هاونیشتیمانیان له‌ شۆڕشه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كان و پاڵپشتى کردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رز نرخاند.
 له‌کۆتای دیداره‌كه‌دا میوانان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموودیان کرد بۆ ئه‌و دیدار و چاوپێکه‌ونه‌ و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست.