گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی یاری گیانی له‌ ده‌ستدا

10.09.2019
جەماوەر نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ جارزينيو بييتر ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی كۆراساو له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی له‌ هوتێل له‌ شاری بورت ئه‌و برنسی هایتی كۆچی دوایكرد.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیدوینغ تشارلز، وه‌زیری وه‌رزشی هایتی ڕایگه‌یاند ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆراساو دڵی دوورچاری كێشه‌ بووه‌ و ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و به‌ جه‌ڵده‌ی دڵ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.
مردنی ئەو یاریزانە پێش دوو كاتژمێر  به‌رله‌ ده‌ستپێكردنی یاری هەڵبژاردەكەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی هایتی لە پاڵاوتنەكانی ناوچەی ئەمەریكای باكووور كاریبی بۆ سەركەوتنی یارییەكانی جامی جیهانی ساڵی 2020.