بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی حزبی سۆسیالیست ده‌كه‌ن

18.09.2019
جەماوەر نیوز

له‌ په‌یامێكدا بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی سوپاس و پێزانین ئاراسته‌ی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ ناوه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
ده‌قی په‌یامی سوپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
سوپاس و پێزانین
به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی
زۆر سوپاسی په‌رۆشی و هاوخه‌می به‌ڕێز سکرتێری حزب و هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری و سه‌رجه‌م مه‌کته‌ب ومەڵبەندو ده‌زگاکان و فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ و کادیرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین کەبەتەلەفون ونامەیان لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە هه‌ر له‌ ساتەوەختی نه‌خۆشکه‌وتنی باوکمان تا مه‌راسیمی به‌ خاک سپاردن و پرسه‌ی باوکی ئازیزمان ڕاسته‌خۆ به‌شداربوون و ئه‌م به‌شداربونه‌ی به‌ڕێزتان له‌ خه‌مو په‌ژاره‌ی که‌مکردینه‌وه‌ و ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشین.
داواکارین له‌ خودای گه‌وره‌ پاداشتی چاکه‌کانتان بداته‌وه‌.
انا لله و انا الیه راجعون
ئه‌حمه‌د مام نوری
له‌ جیاتی بنه‌ماڵه‌ی مام نوری قاره‌مانی
17/9/2019