مێركڵ و ترامپ گفتوگۆیان له‌باره‌ی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد

24.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلول له‌ په‌راوێژزی كۆبونه‌وه‌ی 74هه‌من كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌وته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا گفتوگیان  له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كرد.
له‌وباره‌یه‌وه‌ شتیفین زایبیرت، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا گفتوگیان كرد له‌سه‌ر دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان ئه‌لمانیا و ئه‌مریكا.