ڕاوێژکارى باڵاى پێشوى ترامپ ده‌گاته‌ کۆنگرێس بۆ گه‌واهیدان له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان دژى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا

31.10.2019
جەماوەر نیوز
ڕاوێژکارى باڵاى پێشوى دانۆڵد ترامپ بۆ کاروبارى ڕوسیا و ئه‌وروپا ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ڕۆژێک پاش به‌جێهێشتنى کاره‌که‌ى له‌ کۆشکى سپى گه‌یشته‌ کۆنگرێس بۆ گه‌واهیدان له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ شیانى له‌کارخستنى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا .

تیم مۆریسن، یه‌که‌م دیاریکراوى کۆشکى سپى که‌ گه‌واهى بدات، وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرانى له‌سه‌ر گه‌واهیدانه‌که‌ نه‌دایه‌وه‌ که‌ له‌ پشتى ده‌رگاى داخراو ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ زانیارییه‌کانى ببێته‌ نێوه‌ندى هه‌وڵه‌کان بۆ له‌کارخستنى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا .

مرۆیسن ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌ستیله‌کار کێشایه‌وه‌ و وتى :" هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌رفه‌تى زیار ده‌دات." کاربه‌ده‌ستێک که‌ مافى ئه‌وه‌ى نه‌بوو زانیارى له‌سه‌ر کاره‌که‌ى مۆریسن بدات به‌ مه‌رجێک ناوى ئاشکرا نه‌کرێت ڕایگه‌یاند ماوه‌یه‌که‌ مۆریسن تاتوێى ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى ده‌کات.

ئه‌و له‌ مانگى هه‌شته‌وه‌ چاوى له‌سه‌ره‌ له‌و کاته‌وه‌ى که‌ که‌سێکى ناو حکومه‌ت زانیارى نهێنى ئاشکرا کرد و گوتى چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکى ئه‌مه‌ریکا وتویانه‌ دۆناڵد ترامپ " ده‌سه‌ڵاتى ئۆفیسه‌که‌ى به‌کارهێناوه‌ بۆ داواکاردن له‌ وڵاتانى بیانى تا ده‌ستبخه‌نه‌ نێو هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى ساڵى 2020 ى ئه‌مه‌ریکا." 



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا