جەماوەر نیوز
له‌درێژه‌ى سه‌ردانه مه‌یدانییه‌کانى بۆ خاڵه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تیى کاره‌کان و راییکردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان له خاڵه گومرگییه‌کانى سنوورى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 1-10-2019، شاندێکى لیژنه‌ى ده‌سپاکى و کاروبارى په‌رله‌مان و سکاڵا له په‌رله‌مانى کوردستان که پێکهاتبوو له شیرین ئه‌مین سه‌رۆکى لیژنه و سه‌عید مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى لیژنه و شنۆ ئه‌شقى ئه‌ندامى لیژنه‌که و فه‌ره‌یدون عه‌لى ڕاوێژکارى لیژنه‌که خاڵى سنووریى نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیلى به‌سه‌رکرده‌وه.
شانده‌که له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له حه‌مید عه‌لى ئیبراهم به‌ڕێوه‌به‌رى خاڵى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل و فرسه‌ت عه‌لى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگ و کۆمپانیاى نیو ستاندارد بۆ پشکنین و کۆنتڕۆڵى جۆرى کۆبووه‌وه هه‌روه‌ها شانده‌که یه‌که‌ى پشکنینه‌کانى تاقیگه‌ى فیزیایى وکیمیایى و بایۆلۆجى و کرێکار‌و شۆفێران و مه‌یدان-یان به‌سه‌ر کرده‌وه‌و سه‌رجه‌م تێبینى و که‌موکوڕى و سه‌رنج و پێشنیازه‌کانیان یاداشت کرد و به‌ڵێنى به‌داواداچوون و گه‌یاندنى به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنیان، هه‌روه‌ها کۆى زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن شاندى لیژنه‌که‌وه داتا کراوه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى شانده‌که‌وه بکرێت به‌ڕاپۆرت و ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت.