تره‌مپ: كوردەكان هەزاران قوربانیان لەگەڵ ئێمەدا

07.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مشه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند داوام لەزۆربەی وڵاتان كردوە كە خێزان و منداڵ و پاشماوەكانی داعش بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان، بەڵام ئەو وڵاتانە ئامادەنەبون
ناوبراو وتیشی من ناكرێت 10 هەزار كەس بهێنمە گرتوخانەكانی گوانتانامۆ و دەیان ساڵ لەو وڵاتە زیندانیان بكەم و ئێمە دەمانەوێت سەربازانمان بگەڕێنینەوە وڵاتەكەی خۆمان، با وڵاتانی ناوچەكە خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن، ئێمە لە ئێستادا كاری پۆلیسی دەكەین، ئێمە زیاترلە 2 ترلیۆن دۆلارمان لەماوەی چەند ساڵی داهاتو خەرجكردوە، ئێمە چیتر لەوێ نامێنینەوە و سەربازەكانمان دەگەڕێنینەوە.
تره‌مپ هێما بۆ ئه‌وه‌ كرد ئەو ناوچەیەیەی لێیكشاوینەتەوە ناوچەیەكی زۆر بچوكە و ئێمە تەنها ٥٠ سەربازمان لەوێ هەبوو كە كشاونەتەوە، بە وردی چاودێری كرداری توركیا دەكەم و لە سنور لابدات ئابوریەكەیان وێران ده‌كەم , بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەم و بەوهیوایەم توركیا لە سنورەكانی خۆی دەرنەچێت و ن بڕیارە ڕاستەكە هەڵبژێرێت.
له‌ باره‌ی كوردیشه‌وه‌ ترامپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دەزانین كوردەكان هەزاران قوربانیان لەگەڵ ئێمەدا و ڕێز لەوە دەگرم، هەندێك نیگەرانی هەیە لە هاوڕێكانمەوە .

زۆرترین خوێندراو