هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای 8 ساڵ له‌ نێو یاریگای خۆی یاری ده‌كات

08.10.2019
جەماوەر نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م  هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كونگ گه‌شتنه‌ به‌سره‌ بۆ ئه‌نجامدانی یاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر (7:00)ئێواره‌ له‌ یاریگای به‌سره‌ ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كۆنگ ده‌بێته‌وه‌ له‌ دوای 8 ساڵ یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێو یاریگای خۆی ئه‌نجامده‌دات له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022 و كاسی ئاسیای 2023.