ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵپه‌سارد

09.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ نووسینگه‌كانی پشكێنه‌ری گشتیی له‌ وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
زیاد جه‌نابیی ,ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێكیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پشكێنه‌ره‌ گشتییه‌كان بوو.
له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك بڕیاری دیكه‌ ده‌رچوون له‌وانه‌:
هه‌ڵپه‌ساردنی كاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، به‌ شه‌هید ناساندنی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان، پێدانی مووچه‌ به‌ هه‌ژاران، راگرتنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت.