ئه‌مرۆ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر 20 ملیار دیناره‌كه‌ی سلێمانی ده‌درێته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

23.10.2019
جەماوەر نیوز
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ سێشه‌مه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌م لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی ‌ كۆبوونه‌وه‌.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاپۆرتی به‌دواداچوونه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو بڕیاردرا ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكریت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنى بڕی پێنج ملێون دۆلار كه‌ له‌ساڵی 2014 بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگیان له‌سه‌ركرا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان و هاوكات بڕٍیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی قه‌زای سۆران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م قه‌زایه‌و ئاگاداربوون له‌كارو چالاكییه‌كانیان و كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كان بۆ پێشخستنی بواری كلتوری و ڕۆشنبیریی ئه‌م قه‌زایه‌