ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا به‌ بڕینی ده‌رماڵه‌ی پله‌ باڵاكان

28.10.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ 28ی تشرینی یه‌كه‌م ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق كۆبووه‌ بۆ تاوتوێكردنی  داواکاریەکانى خۆپیشاندەران.
له‌ كۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاردا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و بڕینى دەرماڵە و ئیمتیازاتى موچەى پلەباڵاکان و هەموارکردنى دەستور.
له‌وباره‌یه‌وه‌ د. ڕێبوار محمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌.