سه‌در داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

29.10.2019
جەماوەر نیوز

دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند برۆ له‌گه‌ڵ هادی عامری ڕێكبكه‌وه‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ و پێویست به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ناكات.
ئه‌مرۆ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا موقته‌دا سه‌در داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ كشانه‌وه‌ت له‌ سه‌رۆك وه‌زیران شكۆمه‌ندی تۆی تێدایه‌ گه‌ر په‌رله‌مانیش ده‌نگی به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ت نه‌دا ئه‌وا گه‌ل ده‌ڵێت بڕۆ.
سه‌در له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو له‌گه‌ڵ هادی عامری كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكبكه‌ون و ده‌ستوور هه‌موار ده‌كه‌ینه‌وه‌.
له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق د. ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ به‌جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند هیشتا زوو بۆ قسه‌ له‌سه‌ر زیان و قازانجی هه‌رێم له‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق .