داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت قوبه‌له‌ی غازی به‌ كارنه‌هێنن

01.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای ڕاگرتنی به‌كاهێنانی قوبه‌له‌ی غازی ده‌كات له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌ كاریده‌هێنن بۆ بڵاوپێكردنی خۆپیشانده‌ران.
له‌وباریه‌وه‌ ئه‌رشه‌د ساڵحی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند به‌ هۆی به‌كارهێنانی قوبه‌له‌ی غازییه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار خۆپیشانده‌ر بریندار بوون .
ناوبراو وتیشی مافی خۆپیشانده‌رانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌ خۆپیشانده‌ران بپارێزن.