سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ شاندێکى کۆنگرێسى ئه‌مریکا کۆده‌بێته‌وه‌

04.11.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک کۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 3-11-2019  له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ شاندێکى کۆنگرێسى ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به‌سه‌رۆکایه‌تى سه‌رۆکى لیژنه‌ى هێزه‌چه‌کداره‌کان و ئه‌ندامى حزبى دیموکراته‌کان ئاده‌م سمێس.

له‌ میانى دیداره‌که‌دا که‌ باڵیۆزى ئه‌مریکا له‌ عێراق ماسیۆ توله‌ر ئاماده‌ى بوو، باس له‌ پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کانى نێوان عێراق و ئه‌مریکا کرا، به‌جۆرێک خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو وڵات بکات، هاوکات دووپاتیشکرایه‌وه‌ له‌ پشتیوانیکردنى پرۆسه‌ى چاکسازى له‌ عێراق و جێ به‌جێکردنى داواکارییه‌کانى هاووڵاتیان، له‌ چوارچێوه‌ى چاکسازى له‌ سیسته‌مى سیاسى و ئابوورى و فه‌راهه‌مکردنى ژیانێکى باشتر بۆ هاووڵاتیان.

هه‌روه‌ها گفتوگۆکرا له‌ باره‌ى جه‌نگى دژ به‌ تیرۆر و دوا پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانى  ناوچه‌که‌ و جیهان.