ئه‌ردۆغان: هێزه‌ کوردیـیه‌کان هێشتا له‌ ته‌ل رفعه‌ت و مه‌نبج نه‌کشاونه‌ته‌وه‌

05.11.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکى تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌ کوردیـیه‌کانى سوریا هێشتا له‌ ته‌ل رفعه‌ت و مه‌نبج نه‌کشاونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌پـێى ڕێکه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا ده‌بوایه‌ له‌و ناوچانه‌ نه‌مێنن.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5-11-2019 ،له‌ وتارێکیدا بۆ په‌رله‌مانتارانى پارته‌که‌ى وتیشى ئه‌نکه‌ره‌ هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ پابه‌ندى ڕێکه‌وتنه‌کانى له‌گه‌ڵ واشنتن و مۆسکۆ ده‌بێت که‌ ئه‌وان پـێى پابه‌ندن.

ڕه‌خنه‌ى له‌ واشنتن گرت و وتی:" به‌ داخه‌وه‌ هێشتا ئه‌مه‌ریکا هێزى له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ هاتوچۆ ده‌که‌ن."

جه‌ختى کرده‌وه‌ هێزه‌کانى تورکیا له‌ ناو خاکى سوریا و عێراق ده‌مێننه‌وه‌ هه‌تا یه‌په‌گه‌ و په‌که‌که‌ هه‌بن.

ئه‌ردۆغان له‌ به‌شێکى وتاره‌که‌ى باسى له‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن کرد، ئه‌وه‌ى ئه‌نکه‌ره‌ به‌ هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى ساڵى 2016 تاوانبارى ده‌کات، وتى گوله‌نیش که‌ له‌ کۆشکێکى گه‌وره‌ى 400 دۆنمى له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ژى پـرۆژه‌یه‌که‌ بۆ زیان گه‌یاندن به‌ تورکیا.

سه‌باره‌ت به‌ پـلانى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ واشنتن، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌په‌یوه‌ندیـیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام ده‌دات و پاشان بڕیار ده‌دات سه‌ردانه‌که‌ى بکات یان نا.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا