عادل عه‌بدولمه‌هدی: سیسته‌می وڵات ده‌گۆڕێت

05.11.2019
جەماوەر نیوز
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند وڵاتان به‌ گوێره‌ی قۆناغ هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كه‌ن و له‌ عێراقیش هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كرێت بۆ گۆڕینی سیسته‌می وڵات و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت.
له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی عێراق ڕایگه‌یاند خۆپیشاندانه‌كان هه‌ڵه‌ كه‌ڵكه‌بووه‌كانی 2003ی ده‌رخست و فشاری خۆپیشانده‌ران وه‌یكرد پرۆژه‌ دواخراوه‌كان پیشبخرێت و خۆپیشاندانه‌كان به‌ ئاراسته‌ راستن.
له‌باره‌ی ڕاگرتنی خوێندن رایگه‌یاند كارێكی هه‌ڵه‌ و داوایه‌كی ناڕه‌وایه‌ داخستنی كه‌رتی خوێندن.