به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق ڕاده‌گیرێت

06.11.2019
جەماوەر نیوز
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی هێزی چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك له‌ دژی خۆپیشانده‌ران قه‌ده‌غه‌یه‌.
له‌ مانگی رابردووه‌ خۆپیشاندان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ و خۆپیشانده‌ران داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا زیاتر له‌ 270 خۆپیشانده‌ر كوژراو و زیاتر له‌ 11هه‌زاری دیكه‌ بریندار بووه‌.