خۆپیشانده‌رانی لوبنان ڕێگاكانیان داخست

08.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ 23 ڕۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ لوبنان به‌رده‌وامه‌ و خۆپیشانده‌ران داوای هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ خۆپیشانده‌ران گۆڕانكاریان له‌ خۆپیشاندانه‌كانیان كرد و ڕێگاكانی به‌رده‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیان داخست.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ فشاری خۆپیشانده‌ران سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌