عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌

09.11.2019
جەماوەر نیوز
لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی پارته‌ سیاسییه‌كانی عێراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا چاكسازی له‌ دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌مواری ده‌ستووری بكات".
لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بڕیاریانداوه‌ كه‌ دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ هه‌موو شێوازێك پشتیوانی له‌ حكوومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فراوا بڵاوه‌یان به‌ خۆپیشانده‌ران كرد.