ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس ده‌كات.
له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ڕێواس فابه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان ئاساییه و وه‌ك هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان تاوتوێی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه ده‌كات:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى خواره‌وه به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3 - پێشنیازه‌یاسای (بیمه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4 - پێشنیازه‌بڕیارى (دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان).
دووه‌م: دانان و ئالوگۆڕكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی (4) لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییی په‌رله‌مان به‌پێی ماده‌كانی (28، 29، 34) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی خواره‌وه به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق:
1 - بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (جوان یونس رۆژبه‌یانی) په‌یوه‌ست به دووباره ته‌عریبكردن و مه‌ترسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق.
2 - بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (كاروان عبدالرحمن عبدالله) په‌یوه‌ست به پرسی چۆنیه‌تیی شه‌فافكردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان.
بابەتی هاوشێوە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052