جەماوەر نیوز
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی
ناوخۆی عێراق، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ڕفێنرێت، كه به چوار ئۆتۆمبێلی
جۆری تاهۆی ڕه‌ش، رێگه‌ی پێده‌گرن و له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌هێننه خواره‌وه و
دواتریش ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان.
ئه‌و به‌رپرسه ناوی لیوا یاسر عەبدولجەباره،
بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای باڵا و پێشخستنی ئەمنی و کارگێڕیيه لە وەزارەتی ناوخۆی
عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه ڕفێنراوه‌ی عێراق 3 رۆژ به‌ر له
ئێستا، له ناوچه‌ی جادرییەی بەغدا رفێنراوه و ئەمڕۆش ڤیدیۆی رفاندنەکەی
بڵاوکرایەوە، تا ئێستاش هۆکاری رفاندنەکە و ناسنامەی رفێنەران ئاشکرانین.
له‌وباره‌یه‌وه عادل
عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ئازاد كردی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی
ناخۆی عێراقی كرد