له‌ خۆپیشاندانی ئه‌مرۆی نه‌جه‌ف سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

28.11.2019
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌م له‌ خۆپیشاندانه‌كانی نه‌جه‌ف 3 خۆپیشاندار كوژراو به‌ ده‌یانی تر بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاندبه‌ هۆی به‌ كار هێنانی گوله‌ی پلاستیكی و غازی فرمیسك ڕێژ 3 كه‌س كوژراو و 20 خۆپیشانده‌ر برینداربوون له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پاریزگای نه‌جه‌ف.
له‌ مانگی رابردووه‌ خۆپیشاندانی فراوان له‌ ژماره‌یه‌ك پارێزگای عیراق به‌ریوه‌ده‌چێت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزاری.