سه‌در: كۆتایی به‌ گه‌نده‌ڵی نایه‌ت دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی

29.11.2019
جەماوەر نیوز
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆتایهینان به‌ گه‌نده‌ڵه‌ی نییه‌ و ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی نوی له‌ ریگه‌ی گشتپرسیه‌وه‌ هه‌لبژێرێت .
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌در هاتووه‌ داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌م ده‌رفه‌ت به‌ عیراقییه‌كان بده‌ن خۆیان بڕیار له‌ چاره‌نوسیان بده‌ن.
سه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو كار بكرێت بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی بالای ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌بێت سه‌رۆك وه‌یزانی نوێ دوو له‌ پشكپشكیه‌ن و په‌شبه‌شیه‌نه‌ وه‌زیره‌كان دیاریبكات.