جه‌ماوه‌رنیوز ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات

30.11.2019
جەماوەر نیوز
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ  شه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووه‌م دوو ده‌قینه‌وه‌ له‌ شاری كوركوك ڕوویدا .
كه‌ریم وه‌لی،  به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كوركوك ڕایگه‌یاند 16 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك برینداربوون.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ فه‌رمانده‌ ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستگیر ده‌كه‌ین و وتیشی داعش ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخان كه‌ كۆتاییان نه‌هاتووه‌.
كەمێك لەمەوبەر دوو تەقینەوە لە شاری كەركوك روویاندا و تەقینەوەی یەكەم لە بازاڕی ئەحمەد ئاغای كەركوك بووە و بۆمبێك لەناو حاویەی زبڵ دانراوەتەوە و لەبەردەم ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەكی كورد تەقیوەتەوە، ھەروەھا تەقینەوەی دووەم نزیكەی 200 مەتر لە تەقینەوەكەی پێشتر بوو".