ناتۆ: هێز زیاد ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن

04.12.2019
جەماوەر نیوز
هاوپەیمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" لە 70 ساڵەی دامەزراندنیدا لووتکەیەکی دوو رۆژەی لە لەندەن بەست و تێیدا جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە دەرەکییەکان کردەوە.
له‌ كۆتای لوتكه‌كه‌دا ناتۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا چه‌ختی له‌ هەوڵەکانی ناتۆ بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی خاک و خەڵک لەگەڵ ئازادی و بەها دیموکراسییەکان و مافەکانی مرۆڤ و دەسەڵاتی یاسا دەکاتەوە.
هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی لە زیادکردنی بودجەی بەرگری و زیادکردنی هێزی زیاتر بۆ ئۆپەراسیۆنەکان دەکات.
له‌ به‌شێكی تره‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە دەرەکییەکان وەک "ئەو هەڕەشانەی رووسیا بۆ سەر ئاسایشی ئەورووپا دروستیان دەکات، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانییەوە، قەیرانی کۆچبەری، هێرش و هەڕەشەی تۆڕی ئینتەرنێت.
هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ناتۆ هاوپەیمانێکە بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دیکە دروستنەبووە، بەڵکو بۆ بەرگریکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کاردەکات و بڕیار دەردەکات. ئەوەش بۆئەوەی بەرپەرچی هەڕەشەکان بداتەوە، ئینجا لە هەر کاتێک یان لە هەرشوێنێکەوە بێن.

زۆرترین خوێندراو