ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا کوژران

06.12.2019
جەماوەر نیوز

ئه‌مشه‌و ژماریه‌ک چه‌کدار ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانى به‌غداد کرد و به‌و هۆیه‌وه‌ 10 خۆپیشانده‌ر و ژماریه‌ک خۆپیشانده‌رى دیکه‌ بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوو مانگه‌ خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای ده‌ستله‌ كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق ده‌كه‌ن و له‌ نوێوه‌نده‌شدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ زیاتر له‌ 400 خۆپیشانده‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاكانی عێراق كوژراون و زیاتر له‌ 17هه‌زار خۆپیشانده‌ر برینداربوون.