گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد ڕاگیرا

15.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 15ی كانونی یه‌كه‌م فڕۆخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌  بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەش وهەوا و کەمبونەوەی مەوداکانی بینین کە هۆکارەکەی بونی تەمێکی چڕە لە بەغدای پایتەخت، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریانداوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانی فڕۆکەخانە رابگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرکاتێک مەودوای بینین گەشتەوە ئاستێک کە لە روی ستانداردی گەشتکردنەوە گونجاوبێت گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

زۆرترین خوێندراو