بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود پیرۆزبایی له‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات

31.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به ‌بۆنه‌ى سه‌ری ساڵی نوێ بروسکه‌یه‌کى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌كات.

 ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەبۆنەی هاتنی سەر ساڵی نوێ ی زاینییەوە جوانترین پیرۆزبایی لە خوشک و برا مەسیحییەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی یەوە هیوادارم هاتنی ساڵی 2020 ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆش گوزەرانی بێ بۆ خەڵکی کوردستان و تەواوی گەلانی عێراق،ساڵی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بێ و خەڵکی کوردستان لەسایەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دا ژیانێکی شایستەتر بژین و گەلەکمان بە مافە نەتەوایەتیەکانی شاد ببێت .جارێکی تریش پیرۆزبایی خۆم دووپات دەکەمەوە.هەموو کاتێکتان هەر شاد و کامەرانی بێت.

محەمەد حاجی مەحمود
31/12/2019
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو