تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ ده‌ستی ئاشتی درێژ بكات

08.01.2020
جەماوەر نیوز
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ورلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند  خەڵکی ئەمه‌ریکا پێویستە یه‌كجار سوپاسگوزار و دڵخۆشبن چونكه‌ لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا، هیچ كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكی زیانی بەرنەکەوت، هەموو سەربازانمان سەلامەتن، تەنیا چەند زیانێکی بچوک بەر بنکە سەربازییەکانمان کەوتوون.
وتیشی ئێمه‌ به‌هێزین له‌ رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه‌ ئه‌مه‌ باشترین پشتیوانییه‌ بۆ ئێمه‌. له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ سه‌دا سه‌دی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشمان له‌ناو برد و سه‌ركرده‌ دڕنده‌كه‌یمان كوشت، كه‌ به‌رپرس بوو له‌ كوشتنی خه‌ڵكێكی زۆر و سه‌ربڕینی موسڵمان و كریستیانه‌كان و ئه‌و بكوژ بوو. به‌غدادیی ده‌یویست خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش درووست بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ناو چوو، به‌ ده‌یان هه‌زار چه‌كداری داعش كوژران و ده‌ستگیركران له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی مندا. داعش دوژمنێكی سرووشتی ئێران بوو، ئه‌گه‌ر داعش له‌ناوچوو بۆ ئێران باش بوو، ده‌بوو به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كردبا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شانه‌مان.
نره‌مپ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ خه‌ڵك و سه‌ركرده‌كانی ئێران، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئێوه‌ داهاتوویه‌كی زۆرباشتان هه‌بێت و شیاوی ئێوه‌ بن و وه‌كو وڵاتانی دیكه‌ خۆش بژین و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ ده‌ستی ئاشتی بۆ ئه‌وانه‌ درێژ بكات كه‌ ئاشتیان ده‌وێت.