ئه‌مرۆ پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکات

12.01.2020
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 12ی كانونی دووه‌م پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه ‌یاسای چاكسازی دەكات.
بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی دانیشتنی ئه‌مرۆی:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/1/12 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق

زۆرترین خوێندراو