له‌ زیقار سێ خۆپیشانده‌ر كوژرا

25.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 25ی كانونی دووه‌م ئالۆزی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ر و هێزه‌ ئه‌متییه‌كانی پارێزگای زیقار و به‌غداد دروست بوو.
ئه‌مرۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیقار توانییان كۆنترۆڵی پردی فه‌هه‌د بكه‌ن و رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تیی به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ خۆپیشاندانه‌كای زیقار 3 خۆپیشانده‌ر كوژراو 32 خۆپیشانده‌ریش بریندار بوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌غداش دروستبوو.