به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پرسی میلله‌ته‌كه‌م له‌ هه‌موو شێك لا گرنگتره‌

26.01.2020
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ به‌رنامه‌ی تاوتوی كه‌ناڵی ئێن ئارتی ڕایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان جیاوازه‌ له‌ عێراق له‌ڕووی كاری خزمه‌تگوزاری له‌ لایه‌كی تر كورد شه‌ڕی مه‌زهه‌ب ناكات،  به‌ڵام له‌ عێراق شه‌ڕ له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌ .
وتیشی پرسی میلله‌ته‌كه‌م له‌ هه‌موو شێك لا گرنگتره‌ و ماڵ و منداڵه‌كانم له‌ پێناو میلله‌ته‌كه‌مدا ده‌به‌خشم و خه‌باتم كردووه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌م  و ده‌بێت حكومه‌ت چاكی بكه‌ین و ئێمه‌ هیچمان نه‌بێت ناتوانین چاكی بكه‌ین ئه‌وه‌ی هه‌مانه‌ ده‌توانین چاكی بكه‌ین و گه‌ر حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك زه‌ریبه‌ كۆبكاته‌وه‌ كورد پێویستی به‌ پاره‌ی به‌غدا نابێت.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هه‌قی گله‌ی كردن و خۆپیشاندان هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ڵكیش به‌رپرسه‌ و ئه‌وه‌ 29 ساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگده‌دات هه‌مان حزب هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی ساڵی 2017وتی به‌رپرسانی ئێرانمان وتووه‌ بۆ وازمان لێناهێنن خۆ له‌ سنه‌ و مهابات ڕیفراندۆم ناكه‌ین و عێراق قسه‌ ناكات ئێوه‌ بۆ قسه‌ ده‌كه‌ن؟
وتیشی ئێران ڕازگۆتر بوو له‌ ئه‌مریكا و ئێران وتی گه‌ ڕیفراندۆم بكه‌ن دێنه‌ سه‌رتان و ئه‌مریكا وتی پشتیوانیتان لێده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌جێهیشتین.
له‌ باره‌ی قاسم سولێمان وتی قاسم سولێمان هه‌ریه‌كه‌ له‌ سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان و ئه‌فغاستانی كردبوو به‌ ده‌وڵه‌تێك و كه‌سێكی به‌ ده‌سه‌ڵات بوو و په‌یوه‌ندی كه‌سی هه‌بوو وئه‌وه‌ی ئه‌و پێبكرا كه‌سی تر پێناكرێت.
له‌ باره‌ی ده‌ستووری عێراقی وتی ده‌بوو كورد هاوشێوه‌ی لوبنانی بكردایه‌ له‌ ده‌ستووردا و نه‌ده‌بوو سنو‌ره‌كانی هه‌رێم به‌ ده‌ست عێراقه‌وه ‌بوایه‌ و داهاتی هه‌رێم نه‌گه‌ڕایه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غداد و له‌ كاتی خۆیشدا ده‌نگم بۆ ده‌ستوور نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو.