سەرۆک کۆمار ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ لێبوردنی بۆ هیچ وەرزشەوانێک دەركردبێت

12.02.2020
جەماوەر نیوز
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەو هەواڵانەی کە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە، کە گوایە سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، لێبوردنی سەرۆکایەتی بۆ ژمارەیەک وەرزشەوان دەرکردووە ڕەتدەکاتەوە.
له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رك كۆمار هاتووه‌ لە کاتێکدا نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆمار جەخت دەکاتەوە کە ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانە بە تەواوی ناڕاستن، هاوکات داوایش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکاندا پابەندی ووردەکاری و بابەتی و پیشەیی کاربن، و زۆریش پێویستە لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە هەواڵ و زانیارییەکان وەربگرن.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ