حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو ڕێگرى له‌ ده‌ستگیرکردنى تومه‌تبارێک ده‌کات

21.02.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکی
حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو ڕێگره‌ له‌ ده‌ستگیرکردنى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى خورماتوو که‌ له‌ سه‌ر به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر و ئازادکردنى چه‌ندین به‌ندکراوى تورکمانى شیعه‌ که‌ له‌ سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کرابوون و له‌ لایه‌ن ده‌زگاى قه‌ڵاچۆ کردنى مادده‌ى هۆشبه‌رى عێراقییه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى بۆ ده‌رچووه‌ .
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند عه‌قید نیزام دۆگڵڕى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى پۆلیسى خورماتوو له‌ ئێستادا چه‌ندین تومه‌تى به‌ سه‌ردا ساغکراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ کاتى ده‌ست به‌کاربوونى وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس ئه‌نجامى داون له‌وانه‌ جێبه‌جێنه‌کردنى بڕیاى ده‌ستگیر کردنى چه‌ند تومه‌تبار به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ریان به‌کارهێناوه‌ یاخود بازرگانیان پێیه‌وه‌ کردووه‌ ، هه‌روه‌ها خۆشى تومه‌تباره‌ به‌ به‌کارهێنانى ئه‌و مادده‌یه‌ .
سه‌رچاوه‌که‌ وتیشى له‌وکاته‌ى که‌ ئه‌و وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس ده‌ست به‌کاربووه‌ ڕیژه‌ى به‌ کارهێنه‌رانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ خورماتوو ڕووى له‌ هه‌ڵکشانێکى زۆر کردووه‌ وگه‌یشتبووه‌ 100%له‌ نێوان گه‌نجانى شارۆچکه‌ى خورماتوو،به‌ تایبه‌ت گه‌نجه‌ تورکمانه‌ شیعه‌کان و به‌ هوچى ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌نجانه‌ چه‌کدارى میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبین بۆیه‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ فه‌رمانى دادگاى پێشێل کرد وچاوپۆشى لێکردن وده‌ستگیرى نه‌کردن.
گه‌نجێکى تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌بى دانیشتووى گه‌ڕه‌کى ئیمام ئه‌حمه‌دن که‌ گه‌ڕێکێکى ناوبانگى شاروچکه‌ى خورماتووه‌وه‌ له‌ به‌ به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ، ئه‌و گه‌نجه‌ پێشه‌ى سه‌رتاشه‌و وله‌ به‌ر مه‌ترسى بۆ سه‌ر ژیانى نه‌یویست ناوى بڵاو بکرێته‌وه‌ ڕاگه‌یاند به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى ماوه‌یه‌که‌ لاواز بو ئه‌و فه‌رمانانه‌ى که‌ بۆ ده‌ستگیر کردنى ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌رده‌چو که‌ ئالوده‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ جێبه‌جێ نه‌ده‌کرا، به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ لایه‌ن گه‌نانى خورماتووه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێکى مه‌ترسیدارو وتا ڕاده‌یه‌ک به‌ شێوه‌یه‌کى ئاشکرا به‌کا ده‌هێنرێت که‌ پۆلیس وده‌زگا ئه‌منییه‌کانى دیکه‌ش پێى ده‌زانن ، به‌ڵام چونکه‌ ئه‌وانه‌ى که‌ به‌کارى ده‌هێنن پشت وپه‌نایان هه‌یه‌ بۆیه‌ که‌س ناتوانێت توخونیان بکه‌وێت.
گوتیشى:- خێزانى تورکمانى شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ب له‌ خورماتوو نییه‌ که‌سێکیان یاخود دوو که‌سیان مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ کار نه‌هێنن وکارى فرۆشتن وئاڵوگۆڕکردنى پێیه‌وه‌ نه‌که‌ن، گه‌ڕه‌کى ئێمام ئه‌حمه‌د بۆ به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ناوبانگى له‌ خورماتوو ده‌رکردووه‌ وه‌کو بازارى بۆ ئه‌و مادده‌یه‌ لێهاتووه‌ وهه‌ر گه‌نجێک ده‌بینیت پێناسه‌ى میلیشیاى له‌ گیرفاندایه‌ وئالووده‌ى ئه‌و مادده‌یه‌یه‌ وپه‌یتا په‌یتا ده‌یهێننه‌ ناو شارۆچکه‌که‌و به‌ سه‌ر ئالوده‌بواندا دابه‌شى ده‌که‌ن .
له‌مباره‌یه‌وه‌ که‌ماڵ گلى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى شارۆچکه‌ى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند:- حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئێستادا له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو وده‌وروبه‌رى ڕۆڵى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌گێڕێت وبۆ خۆیان بونه‌ته‌ خاوه‌ن بڕیارو وهه‌رچییان بییه‌وێت بۆ خۆیان ده‌یکه‌ن ، کۆمه‌ڵێک تومه‌تبار هه‌ن له‌ خورماتوو به‌ ئاروزوى خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه‌و که‌س ناتوانێن لێیان نزیک ببێته‌وه‌ ، به‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى خورماتوو که‌ فه‌رمانى ده‌ستگیر کردنى له‌ سه‌ره‌و وتێوه‌کلاوه‌ به‌ دۆسێى به‌کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ڵام چونکه‌ له‌به‌ ئه‌وه‌ى حه‌شده‌ وئه‌وان پشتگیرى لێده‌که‌ن هیچ هێزێک ناتوانێت ده‌ستگیرى بکات.
ڕوونیشى کرده‌وه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى که‌ له‌ شاره‌که‌دا هه‌ن ته‌نها به‌ کورد ده‌ویه‌رن وبه‌ گیانى خێران، ئه‌وان خێران بچن گه‌نجێکى کوردى بسته‌زمان ده‌ستگیر بکه‌ن به‌ڵام ناتوانن تاوانبارێک که‌ چه‌نده‌ها فه‌رمانى ده‌ستگیرله‌ سه‌ره‌ ده‌ستگیرى بکه‌ن وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى خورماتوو به‌ هۆى ئه‌وه‌ى له‌ خۆیانه‌ وهه‌مووشیان به‌شدارن له‌ تاوانه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له‌ بازگه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌که‌ش به‌ ده‌ست پۆلیسه‌وه‌ن بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌نگ ناکه‌ن که‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌هێننه‌ ناوشارۆچکه‌که‌وه‌ چۆنکه‌ ده‌یانناسن.