ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی راپه‌ڕینی قه‌زای شاره‌زووره‌وه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له ڕۆژی 8ی ئازار ساڵی 1991 پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌كانی حزبی سۆسیالیست هاوشان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان قه‌زای شاره‌زووریان له ڕژێمی به‌عس پاككرده‌وه و به یه‌كجاری كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژێمه هێنا".
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی مه‌لبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست:
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕینی شاره‌زوور جوانترین پیرۆزبایی له دانیشتوانی
قه‌زای شاره‌زوور ده‌كه‌ین كه هه‌میشه پێشه‌نگ بوون له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌یارانی
كوردستان.
ئه‌مرۆ 8ی ئازار ساڵڕۆژی ئازادكردنی قه‌زای شاره‌زوره له ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی
له ناوچوو، ئێمه له حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی
ڕاپه‌ڕین ده‌بین و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی شه‌هیدانین.
له ڕۆژی 8ی ئازار ساڵی 1991 پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌كانی حزبی سۆسیالیست هاوشان
له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان قه‌زای شاره‌زووریان له ڕژێمی به‌عس پاككرده‌وه و به یه‌كجاری
كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژێمه هێنا.
هاوڵاتیانی قه‌زای شاره‌زوور
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له پێناو هێنانه دی خواسته‌كانی جه‌ماووه‌ری
كوردستان هاتۆته مه‌یدانی تێكۆشان له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كوردستان و هه‌میشه
خۆمان به داكۆكیكاری مافه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌زانین و له‌و پێناوه‌شدا
قوربانی گه‌وره‌مان داوه، له هه‌موو قۆناغه‌كانی شۆڕشی نوێی كه به‌ڕێز محه‌مه‌د
حاجی مه‌حمود هه‌ڵگرسێنه‌ری ئه‌و شۆڕشه‌یه ڕووبه‌روی داگیركه‌رانی كوردستان بوینه‌ته‌وه
و به ئه‌ركی له پێشینه‌ی خۆمان زانیوه كوردستان له ده‌ستی داگیركه‌ران رزگار
بكه‌ین .
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه له ڕاپه‌ڕیندا وه‌ده‌ستهاتووه به‌رهه‌می خوێنی
شه‌هیدان و فرمێسك و ئاره‌قی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه، حزبی
سۆسیالیست هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هێنانه‌دی ئامانجه وه‌دنه‌هاتووه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان.
به ده‌ستهێنانی خواسته ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان پێویستی به‌یه‌كگرتوو و یه‌كهه‌ڵوێستی
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه هه‌روه‌ك چۆن لایه‌نه سیاسیه‌كان له چوارچێوه‌ی
به‌ره‌ی كوردستان خۆیان یه‌كخست و له‌ئه‌نجامدا ڕاپه‌ڕینی لێكه‌وته‌وه دژ به
داگیركه‌ران، ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای میلله‌ته‌كه‌مان
پێویستی به‌یه‌كحستنی تواناكانه بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان
جارێكی تر پیرۆزبێت ساڵڕۆژی ڕاپه‌ڕین
مه‌لبه‌ندی شاره‌زوور
8ئازاری 2020
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052