مه‌سرور بارزانى پشتیوانیى خۆى بۆ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراو ده‌رده‌بڕێت

09.04.2020
جەماوەر نیوز
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پشتیوانیى له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراو مسته‌فا کازمى ده‌کات

 ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9-4-2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ موسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراوى عێراق، پشتیوانیى خۆى بۆ راسپاردنى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ به‌یه‌که‌وه‌ کار بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.