پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست ده‌كات

28.05.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 28ی ئایار فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری قائیمقامی هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نی هه‌ولێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پێشوازی كران.