ئه‌مڕۆ تۆمه‌تباری كوشتنی جۆرج فلۆید دادگایی ده‌كرێت

01.06.2020
جەماوەر نیوز
بڕیاره‌ ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزه‌یران ئەو پۆلیسەی تاوانبارە بە کوشتنی جۆرج فلۆید، بچێتە بەردەم دادگا و دادگایی بکرێت.
خۆپیشاندانەکان لە دژی کوژرانی جۆرۆج فلۆید لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە و دەستیان پێکردووە، تائێستاش بەردەوامن، بەدەر لە ئەمریکاش لە چەند وڵاتێکی دیکە لە نێویاندا لە ئێران، بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندان کرا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە شاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری دەوەستێنن، پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە. دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.


زۆرترین خوێندراو