له‌ خورماتوو ئافره‌تێک کوژرا

04.06.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
ئافره‌تێکى عه‌ره‌بى دانیشتووى شارۆچکه‌ى خورماتوو له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ به‌ ده‌ست ڕێژى گوله‌ کورژا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسى خورماتوو به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند له‌ گه‌ڕه‌کى تینى شارۆچکه‌ى خورماتوو که‌ گه‌ڕه‌کێکى عه‌ره‌ب نشینه‌ پیاوێکى عه‌ره‌ب له‌ سه‌ر کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ست ڕێژى گوله‌ له‌ هاوژینه‌که‌ى ده‌کات و ده‌یکوژێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتیشى ئه‌و ژن و مێرده‌ ئاواره‌ى پارێزگاى دیاله‌ن و ماوه‌یه‌که‌ هاتونه‌ته‌ شارۆچکه‌که‌ و دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش بکوژه‌که‌ به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵهات و گه‌ڕانیش به‌مه‌به‌ستى دوزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنى به‌رده‌وامه‌.