ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیستێکی نوێی ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستی وەزیری ئەو حەوت وەزارەتەی عێراق كه پڕنه‌كراونه‌ته‌وه ئاراسته‌ی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق كرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەدریش دەڵێت، لایەنە سیاسییەکان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی کازمی رێککەوتن.
بڕیارە رۆژی شەممە دەنگ لەسەر ئەو بەربژێرانە بدرێت.
له‌وباره‌یه‌وه د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند ناوی بەربژێران گەیشتوونەتە سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
، ناوی بەربژێرەکان بەمشێوەیە:
د. فواد حوسێن بۆ وەزیری دەرەوە
حاکم سالار بۆ پۆستی وەزارەتی داد
حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری
ئیڤان فایەق بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران
ئیحسان عەبدولجەبار بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت
عەلا جبووری بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی
محەممەد عەبدولکەریم بۆ پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵ
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052