جەماوەر نیوز
ئەحمەد رازی،یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزهیران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له دهستدا .
ئهو یاریزانهی پێشووی ههڵبژاردهی عێراق لە بەغدا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له لهشیدا گیانی له دهستدا.
بڕیاربوو ئهمرۆ یهك شهممه ئەحمەد رازی بۆ ئوردن بە مەبەستی چارەسەر بۆ گوازرێتەوە، بەڵام نەخۆشییەکەی بواری ئەوەی پێنەدا.
پێنجشەممەی
رابردوو، تەندروستی ئەو یاریزانە تێکچوو، ئەمەش دوای ئەوەی نەخۆشخانەی
جێهێشت، ئەمەش وایکرد پزیشکان بۆ نەخۆشخانەی نیعمان لە بەغدا بیگوازنەوە.
رازی کە پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراقیش بوو، دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە و زیاتر تێکچوونی دۆخی تەندروستی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی لە ساڵی 1964 کە دایکبووە و لە مۆندیالی ساڵی 1986 تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراقی بەرامبەر بە بەلجیکا تۆمارکرد.
هەروەها لە ساڵی 1988، بە باشترین یاریزانی ئاسیا هەڵبژێردرا.