له‌ ئوستورالیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ هۆی كۆرۆنا تۆماركرا

24.06.2020
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ یه‌كه‌م گیانله‌ده‌ستدا به‌ هۆی كۆرۆنا تۆمار كرا له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ركۆرۆنا له‌و وڵاته‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵه‌، شه‌وی ڕابردوو گیانی له‌ ده‌ستدا له‌ ویلایه‌تی فیكتۆریا.

فیكتۆرۆیا دووه‌م ویلایه‌ته‌ له‌ ئوستورایا له‌ رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ ، له‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌وه‌ به‌ دواوه‌ به‌ ده‌یات توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

بریت ساتون، به‌رپرسی ته‌ندروستی له‌ وسلایه‌تی فیكتۆریا ڕایگه‌یاند له‌ شه‌وی رابردووه‌ زیاتر له‌ 20 نوشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌رزبویه‌وه‌ بۆ 1900كه‌س له‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 17 حاڵه‌ت تۆمار كراو و رۆژی دواتریش 16 حاڵه‌ت تۆمار كرا.