به‌رهه‌م ساڵح یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی پەسەند ده‌كات

26.06.2020
جەماوەر نیوز
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یران د. بەرهەم ساڵح،سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد.
سەرۆك كۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی دوێنی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.