له‌ گه‌رمیان ڕۆژانه‌ 200 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌درێت

29.06.2020
جەماوەر نیوز
تاقیگەی کۆررۆنا لە تەندروستی گەرمیان-خزمەتگوزاریەکی کەم وێنە
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ ئێستا لە گەرمیان رۆژانە دوو سەد پشکنین دەکرێت بۆ کۆڤید ١٩ و ئەم ژمارەیە نیوەی پشکنینیەکانی پارێزگایەکی وەک دهۆکە.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ بە ستافی تاقیگە بچوکەکەی نەخۆشخانەی گشتی سەرەتای مانگی سێ دەستمان پێکرد بە هاوکاری شارەزایانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار و ئێستا تاقیگەیەکی تەواو مۆدێرن و پێشکەوتوترینە لە ناو قەڵا و مانگانە پلانمان بۆ سێ هەزار پشکنین دانا، بەڵام ئێستا شەش هەزار پشکنین دەکەین.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ