سبه‌ی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی و ده‌زگای ئاسایش دابه‌شده‌كرێت

06.07.2020
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی 2020ی فه‌رمانبه‌ران.
سبه‌ی سێشەممە 7ی ته‌موز مووچەی شەهیدانی هاووڵاتی و زیندانیانی سیاسی کە شایستەیان ماوە لەگەڵ دەزگای گشتیی ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.
 هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەممە 8ته‌موز مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار) دابه‌شده‌كرێت و رۆژی پێنجشەممە 9 ته‌موز مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) دابه‌شده‌كرێت.