له‌ که‌رکوک جوتیارێکى کورد ڕفێنرا

07.07.2020
جەماوەر نیوز
دیار که‌رکوکى
له‌ گوندێکى سنورى شارى که‌رکوک جوتیارێکى کورد له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌وه‌ ڕفێنرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ناوچه‌که‌ هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌و به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ گوندى گوڵده‌ره‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوک چه‌کدارانى داعش جوتیارێکى کوردى ته‌مه‌ن 70ساڵه‌ى دانیشتووى ئه‌و گونده‌یان ڕفاند.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى تاوه‌كوو ئێستاکه‌ چاره‌نووسى ئه‌وجوتیاره‌ نادیاره‌ که‌ ئاخۆ کوژراوه‌ یاخود له‌ ژیاندا ماوه‌