كازمی : ڕ ێگە بە سیاسەتی پاشاگەردانی و مافیا ناده‌ین

07.07.2020
جەماوەر نیوز
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، "خەمی کوشتنی شەهید هیشام هاشمی بەسەرمانەوەیە و ئەرکمان ئەوەیە ئەو خەم و پرسەیە بۆ بەرهەم و دەستکەوتی راستەوخۆ بگۆڕین.  ئێمە بەرپرسیارین و تاکە وەڵامێکیش کە گەل لێمانی پەسنددەکات تەنیا و تەنیا دەستکەوتە".
لە بەشیکی دیکەی قسه‌كانیدا کازمی دەڵێت، "شەقامێکی بەغدا دەکەین بە ناوی هیشام هاشمییەوە. عێراق ناخەوێت تاوەکو بکوژان نەداتە دادگا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە، ئەوەی دەستی لە خوێنی عێراقییەکاندا بێت دەدرێتە دادگا و رێگە بە "سیاسەتی پاشاگەردانی و مافیا" نادەن.
کازمی ئەوەی خستەڕوو کە گەلی عێراق شایانی ئەوەیە هەوڵی زیاتری لە پێناودا بدرێت و ئێستایش کاتی کردار و دەستکەوتە.

زۆرترین خوێندراو