سوڵتان هاشم گیانی له‌ده‌ستدا

19.07.2020
جەماوەر نیوز
ژماره‌یه‌ك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، كە ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ سوڵتان هاشم، وەزیری بەرگری عێراق لە رژێمەكەی سەدام حسێن لەناو گرتوخانەی ناسریە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، ئەمشەو سوڵتان هاشم لە گرتوخانەی ئەلحوت لە پارێزگای ناسریە بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستداوە.
سوڵتان هاشم یەكێك بو لەو 55 تاوانبارە سەرەكییەی رژێمەكەی سەدام حسێن كە دوای روخانی رژێمی بەعس فەرمانی گرتنی بۆ دەركرا، بەشداری لە تاوانەكانی پێشوی رژێمی بەعس بەرامبەر گەلانی عێراق و گەلی كورد كرد، دوای دادگاییكردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

زۆرترین خوێندراو