جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دیدارێكی "وشه" هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كێشه‌ی كورد له عێراق كۆتایی نایه‌ت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌سره و زاخۆ و هه‌ورامان له ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بێت و عه‌ره‌ب فه‌رمانڕه‌وا بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كورد.
* له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قسه‌ت چییه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كورد كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ عێراق، به‌ڵكو عێراقه كێشه بۆ كورد دروست ده‌كات، چونكه كورد خاوه‌ن میله‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر خاكی خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌زۆر به‌عێراقه‌وه لكێنراوه، بۆیه به‌درێژایی مێژوو ئه‌وان هاتوونه‌ته سه‌ر خاكی كورد و داگیریان كردووه و سته‌میان له كورد كردووه، له دروستكردنی عێراقیش پرسێك به كورد نه‌كراوه، بۆیه تا كورد بڕیار بدات له‌گه‌ڵ عێراق بێت، ئه‌و كێشانه دووباره ده‌بنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌یانه‌وێ كورد هاووڵاتی پله دوو بێت و نایانه‌وێ كورد هیچی به‌ده‌ست بێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له خاكی خۆی. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌سره و زاخۆ و هه‌ورامان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بێت و عه‌ره‌ب فه‌رمانڕه‌وا بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كورد، بابه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بیانوو و پاساون، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كۆتایی نایه‌ت و ئاماده نین ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێ بۆی بكه‌ن. نابێت كورد هه‌موو نه‌وتی خۆی بدات به عێراق جگه له‌و بڕه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن، له‌بری خۆڕاده‌ستكردن، با بێین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خۆمان بكه‌ین به ڕێكخستن و شه‌فافی داهات و یه‌كخستنی ئیداره‌ی كوردستان، ئه‌وكات خه‌ڵكی كوردستانیش له نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمدا كوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی هه‌مانه ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌ربه‌رزی هه‌ڵده‌بژێرێت .
*پێویسته كورد چی بكات له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێ به‌ڵێنی و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنه‌ی به‌غدا؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كورد ده‌بێت كارتی فشاری خۆی به‌كار بێنێت له به‌رانبه‌ر به‌غدا و شه‌رم نه‌كات له وتنی ڕاستییه‌كان، مافه‌كانی خۆی به بوێری داوا بكات.
*كارتی فشاری كورد چییه؟
كۆمه‌ڵێك كارتی فشارمان به‌ده‌سته‌وه‌یه وه‌ك یه‌كخستنی ناوماڵی كورد كه عێراق ئه‌مڕۆ په‌رته‌وازه‌یی كورد ده‌بینێت، سوودی لێ وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌و بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێت، با ئێمه‌ش ئاوی به‌نداوه‌كانی لێ بگرینه‌وه تا ناچار ده‌بێت به پێدانی هه‌قی خۆمان، گرتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان جگه له‌وه‌ی فشار بۆ سه‌ر به‌غدایه، قازانجی بۆ كاره‌بای كوردستان هه‌یه و ڕێژه‌ی به‌هه‌مهێنانی كاره‌با زیاد ده‌كات، خاڵێكی تر به‌كارهێنانی ئه‌نجامی ریفراندۆم كه ڕیفراندۆم وه‌ك خۆی ماوه و ئاماده‌یه، ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێت له به‌رانبه‌ر ناچاركردنی به‌غدا به پێدانی شایسته دارایی و مافه‌كانی كوردستان.
*تا ئێسته ململانێ و كێشه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه به دیاركراوی یه‌كێتی و پارتی، كه‌ی یه‌كڕیزی دروست ده‌بێ؟
كورد ده‌بێ خۆی به یه‌كخستنی ناوماڵی خۆیه‌وه خه‌ریك بكات له‌بری شتی لاوه‌كی و خۆهه‌ڵواسین به به‌غدا، یه‌كڕیزی كورد كاتێك دروست ده‌بێت لایه‌نه‌كان دانیشن له‌سه‌ر هه‌موو بابهتهكان بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، پێم وایه كورد به ئاسانی یه‌كگرتوو نابێت، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش واده‌كات كورد لاواز بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی تریش، با ناوماڵی خۆمان ڕێكبخه‌ین، داهاتی كوردستان كۆ بكه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان ڕاستگۆ بین و به‌ڕاستگۆیانه پێشكه‌شی میله‌تی خۆمانی بكه‌ین .
*هێشتا خه‌ڵك له‌و حزبانه دڵنیا نین، هێشتا پێیان وایه نه‌خشه‌ی دوو ئیداره‌یی كاڵ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆچی؟
به‌داخه‌وه له باشووری كوردستان زیاتر له دوو ئیداره ده‌بینم، چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه ئیداره‌ی جیاوازی تێدایه، بۆ نموونه له دێگه‌ڵه به‌ملاوه یه‌ك ئاسایش نییه كه لایه‌نگری پارتی بێت، هه‌روه‌ها له دێگه‌ڵه‌ش به‌ولاوه به‌هه‌مانشێوه یه‌ك ئاسایش نییه كه لایه‌نگری حزبه‌كانی سلێمانی و به‌ده‌ر له پارتی بێت، ئه‌وه له قه‌ندیل و ئه‌و ناوچانه‌ش په‌كه‌كه بۆ خۆی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، له شنگال و مه‌خموور و ده‌شتی ئه‌و ناوچانه‌ی تریش ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی و عێراق ئیداره‌یان ده‌كات كه كوردستانه، بۆیه له بری دوو ئیداره‌یی زیاتر هه‌یه، باسكردنی لامه‌ركه‌زییه‌تیش بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌كه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان .
*دوای ساڵێك بۆچوونتان له‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌م چییه و هه‌ڵسه‌نگاندنتان چۆنه؟
راستییه‌كه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م نه‌هاتووه‌ته سه‌ر قاسه‌ی پڕ، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌وه ڕایان گه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێم ۲۷ ملیار دینار قه‌رزاره، كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه هاته ئاراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا هه‌ندێك كاری كردووه كه باشه، بۆ نموونه بڕیاری دروستكردنی ڕێی ۱۰۰ مه‌تریی سلێمانی و كاره‌بای خه‌بات، هه‌ندێ هه‌نگاوی باشی ناوه، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندن به كاركردن ده‌رده‌كه‌وێت، كاركردنیش به بودجه و پاره ده‌كرێت. پێموایه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی كرداری خێرا بنێت بۆ چاكسازی، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو داهاته‌كان له خستنه ژێر ده‌ستی و ئاشكراكردنی داهات به‌شێوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بن له داهاتی وڵاته‌كه. هه‌روه‌ها بڕینی هه‌موو ئه‌و مووچانه‌ی كه زیاده‌ن وه‌ك به‌رپرسانی حكوومه‌ت خۆیان باسی ده‌كه‌ن، هه‌زاران كه‌س دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه، ئه‌وكاته تا ئاستێكی زۆر حكوومه‌ت ده‌توانێ هه‌نگاوی باشتر بنێ.